به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانى، شاندێكى پارتى گه‌یشته مۆسكۆ

هه‌ولێر-KDP.info- به بانگهێشتى فه‌رمی و بۆ به‌شدارى له كۆنگره‌ی پارتى عه‌داله‌ى رووسیادا، ئه‌مڕۆ جوارشه‌ممه، شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیى (سه‌رۆك بارزانى) گه‌یشته مۆسكۆ.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ى پارتى عه‌داله‌ى رووسیا له‌وانی پێشتری جیا ده‌كاته‌وه، كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شداره تێیدا، ستراتیژى رووسیایه به‌رانبه‌ر به ناوچه‌كه و، هه‌روه‌ها پێگه‌ی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه له هاوكێشه و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا.
وه‌ك زانراوه، شانده‌كه‌ی پارتی له په‌راوێزى كۆنگره و مانه‌وه‌یان له مۆسكۆ، چه‌ندین دیدارى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شانده‌كه‌ی پارتی، به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى(هێمن هه‌ورامى) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و (د.خۆشه‌وى مه‌لا ئیبراهیم) و (عه‌بدولسه‌لام زێبارى) یاوه‌ری ده‌كه‌ن.
شانده‌كه له‌باره‌ی دۆخی ئێستا و پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌كه و، هه‌رێمی كوردستان، په‌یام و ڕوانگای (سه‌رۆك بارزانى) له مۆسكۆ ده‌خاته به‌ر باسه‌وه.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى




