کرمانج عێززه‌ت: سنووری قەزاكهمان ئارامه و كه‌س گیری نه‌خواردووه

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران ڕه‌تی كرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، لە سنووری قه‌زاكه‌یان و بناری قەندیلدا بۆردوومان هه‌بووبێ و ده‌ڵێ ناوچەکە ئارامە.
قایمقامی قەزای سۆران (کرمانج عێززەت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "فرۆکەی جەنگیی تورکیا ئه‌مڕۆ ناوچەکەی ئێمه‌یان بوۆردوومان نه‌كردووه و، ھیچ رێگایەکیش دانەخراوە، هه‌ڵبه‌ت ئەوه‌ی له مێدیادا باس كراوه راست نیە و پڕۆپاگندەیە.''
گوتیشی، ''ھیچ ھاووڵاتییەک گیری نەخواردووە و ھیچ کێشەیەک لە ناوچەکەدا نییە و ئارامە.''
هه‌ندێ میدیای نێوخۆ بڵاویان كردووه‌تەوە، کە بەھۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا رێگای ھاتوچۆ لە چەند ناوچەیەک لە سنووری قەزای سۆران داخراوە و چەند ھاووڵاتییەکیش گیریان خواردووە و بۆردوومانیش بەردەوامە.
بڵند ئیبراھیم




