ئهنجوومهنهكهی نهینهوا: شنگال پهسند دهكهین و، داوای گهڕانهوهیشی دهكهین بۆ سهر ههرێمی كوردستان

شنگال-KDP.info- بڕیار دراوە، کەوا ناوی قەزای شنگال لە عەربییەوە(سنجار) بگۆڕدرێ بۆ کوردی، ئەنجوومەنی پارێزگای نهینهوایش پشتگیریی خۆیان ڕاگهیاندووه و، دهڵێن پەسەندی دەکەن.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نهینهوا (سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە وەکو کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان نەک تەنھا گۆڕانکاری لە ناوهكهی، داوا دەکەین شنگال بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، چونکە جیۆگرافیا و زمانی خەڵکی شنگال کوردستانییە و، ئەگەر ریفراندۆم بکرێت، زۆرینەی رەھای خەڵکی شنگال دەنگ بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەرھەرێمی کوردستان دەدەن .''
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ''بەپێی یاسا ئەگەر ئەنجوومەنی قەزای شنگال دەنگیان دا ناوی شنگال لە عەرەبی بۆ کوردی بگۆڕدرێت، ئەوکات ئاراستەی ئێمەش دەکات و، دەنگی پێ دەدەین و پەسەندی دەکەین، چونکە خەڵکی شنگال ئەو داواکارییەی کردووە.''
بڵند ئیبراھیم




