فراكسیۆنە کوردستانییەکان دەگەڕێنەوە هەرێم
_(1)__2016_04_19_h20m18s11__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامە کوردێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە بۆ هه‌رێم؛ 'سه‌لیم جبووری'ـیش په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای فیدراڵ.
(د. سیروان سیرینی) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه چوو، بەڵام ئێمه‌ی كورد به‌شداریمان نه‌كرد؛ ئه‌وانه‌یشی به‌شدارییان كردبوو هاتنه ده‌ره‌وه.
(سه‌لیم جبووری)ـیش سه‌ردانی كوتله كوردستانییه‌كانی كرد و، سپاس و دەسخۆشیی لێیان کرد؛ گوتیشی داوا ده‌كه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی نەچوونە دانیشتنەکەی ئەو پێنجشه‌ممه‌کەوە، سکاڵانامەیەک واژۆ بکەن هەتا بیدەین بە دادگای فیدراڵ، دادگا بابەتەکە یەکلا بکاتەوە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیارمان داوه جارێ بگه‌ڕێینه‌وه هه‌رێم؛ تا دووسبەی چاوەرێ دەکەین بزانین دۆخەکە چۆنی لێ دێ."
نەشوان بەرزنجی




