٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سنونێ و چیای شنگال، هۆڵێک و بنكەیەکی ته‌ندروستیی لێ دادەمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك -KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك دەڵێت زایشگا (هۆڵی زایین)ـێک لە شارەدێی سنونێ و، بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستییش له‌ چیای شنگالدا دروست دەکرێ.

 

(د. نزار عیسمه‌ت) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كاندا، بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك و، ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا لێكتێگه‌یشتننامەیەکیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (waha)ـدا واژۆ كردووە و، بەو گوێرەیە، ئەو‌ ڕێكخراوه‌ لە شارەدێی سنونێدا زایشگایەک دادەمەزرێنێت و، لە چیای شنگالیشدا بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دەخات (دروست دەکات)؛ خزمەتێکی چاکە بە خەڵکی دەڤەرەکە، بە تایبه‌تی منداڵان و دایكان."

 

(د. نزار عیسمه‌ت) گوتیشی: "به‌رده‌وام پێداویستی و یارمه‌تی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی سەر چیای شنگال دابین دەکەین؛ حكومه‌تی عێراق تا ئێستا هیچ خزمه‌تێكی وا به‌رچاوی پێشكه‌شی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان نه‌كردووە."


نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار