٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێ وامان لێدەکات زووتر بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بەزمەی بەغدا بەهێزترین پاساوە بۆ ئێمە هەتا بەخێرایی بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین و ڕیفراندۆمەکە بکەین.

عەلی حوسێن، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بۆیە چووینەوە بەغدا تا هەموو جیهان بزانێت ئەوە ئێمە نامانەوێت دەورێکی خراپ ببینین لە عێراقدا؛ پەیامێک بوو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تا بزانن ئێمە لە عێراقی تازەدا بەشداری دەکەین، بەڵام ماوەی چەند ساڵە ئەو شەراکەتەی دەبا لە عێراقدا جێبەجێ بکرابا، نەکراوە و بەپێچەوانەی دەستوور و یاساکانی عێراقەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکرێت؛ هەر لە بڕینی قووتی خەڵکی کوردستانەوە تا خورادنی هەقی هێزی پێشمەرگە."
گوتیشی: "ئەو بەزمەی ئێستای عێراق مەترسییە؛ مەترسیەکەش بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراقە و، ئێستا گەیشتووەتە ئاستی حکوومەت و پەرلەمان؛ وا پەرلەمان بووە بە دوو بەرەوە؛ کەوابێ پاڵنەرێکی بەهێزە و، پاساوێکی ڕەوایە بۆ ئەوەی زووتر بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆمان بدەین، بە تایبەتی پرسکردن بە خەڵکەکەی خۆمان واتە ڕیفراندۆمە سەرتانسەرییەکەی کوردستان".

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار