دەیلی سەباح: پەكەكە ڕێگرە لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی سووری ئامەد

ئاژانسەکان-KDP.info- سەركردەیەكی پەكەكە هەڕەشەی لە دانیشتووانی ناوچەی سووری ئامەد كردووە كە نابێت بەشداری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەیان كە بە هۆی شەڕی ئەم دواییەی نێوان پەكەكە و هێزەكانی توركیاوە وێران بوون.
ڕۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاوی كردەوە كە مستەفا كاراسو سەركردەیەكی پەكەكە هۆشداریی داوەتە دانیشتووانی ناوچەی سووری ئامەد كە بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە دروستكردنەوەی باڵاخانە ڕووخاوەكاندا نەكەن، چونكە وەك سەربازی تورك مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت. بە وتەی كاراسو، سەرجەم ئەو كۆمپانیا بیناسازییانە و هەروەها كرێكارەكانیان كە بەشداریی پڕۆژەی حكوومەت بكەن بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە، هاووڵاتی سڤیل هەژمار ناكرێن و لەلایەن پەكەكەوە دەكرێنە ئامانج و بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.




