سی.ئێن.ئێن تورک: پەکەکە هێزەکانی لە تورکیا دەکێشێتەوە

هەولێر-KDP.info- هاوسەرۆکی پەکەکە ڕایگەیاند هێزەکانی خۆیان لە باکووری کوردستان دەکێشنەوە.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی.ئێن.ئێن تورک، (جەمیل بایك) هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان، کە.جە.کە کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پەکەکە لە باکووری کوردستان پاشەکشە پێدەکەن.
وەک سەرچاوەکە باسی کردووە، (جەمیل بایک) فەرمانی بە کادیر و هێزەکانی خۆیان لە ناوچەکانی باکووری کوردستان کردووە، بکشێنەوە بەرەو باشووری کوردستان.
هاوسەرۆکی پەکەکە هەروەها ئاشکرای کردووە کە ڕێکخستنەکانی سەر بە یەکینەکانی پارتی سۆسیالیست، یە.پە.سە، لە جیاتی هێزەکانی پەکەکە لە شارەکاندا دەمێننەوە.




