٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورد بە شێوەیەکی هەستیار مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ڕەوشەکە لەدەست دەربچێت ئەستەمە وەکو خۆی لێ بێتەوە، جا نابێ کورد خۆی لێ بکاتە خاوەن.

 

سیروان سیرینی، پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "داوامان کردووە کورد لەو بارودۆخەدا هەستیارانە مامەڵە بکات، نەبێتە لایەنگری هیچ لایەنێک؛ چونکە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکوومەت کەوتوونەتە دەست خەڵکەوە و بەشێکی زۆری وەزارەتەکان داخراون، چونکە خۆپیشاندەران هەڕەشەی جددی لە تەواوی حکوومەت دەکەن؛ سبەی دواوادەی ئەو مۆڵەتەیە وا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دایناوە بۆ حکوومەت؛ ئێستاش بە دەیەوێت بە زۆر بێ یان خۆشی، ئەو لیستە پێشکەش بکاتەوە کە لە یەکەم گۆڕینی کابینەی حکوومەت خرایە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق. ئێستاش سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان ئامادە کردووە بزانن وەزعەکە چی لێ دێت؛ خۆی ئەگەر ڕەوشەکە لەدەست دەربچێت ئەستەمە وەک خۆی لێ بێتەوە".

دەیشڵێ کورد بڕیاری داوە لە کێشمەکێشی لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا نەبێتە لایەن و، کارێکی وا نەکا ببێتە زەرەر بۆ کورد.

 

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار