٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ جه‌ختیان له‌ رێككه‌وتن و دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) پێشوازی له‌ سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ (فوئاد مه‌عسوم) كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان باس کرا و هەردوولا تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە جیاوازیی بۆچوون و ناکۆکی سیاسی بە رێککەوتن و دیالۆگ لەنێوان لایەنەکاندا چارە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی٨ـی٢٠١٥، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سەلاحەدین پێشوازیی لە (د. فوئاد مەعسوم) سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا پرۆسەی سیاسی و ڕەوشی سەربازی و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان خرایەبەر باس و تەئکید کرایەوە کە تیرۆریستان لە شکستی بەردەوامدان و هیچ داهاتوویەکیان نییە.
هەر لە دیدارەکەدا ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان باس کرا و هەردوولا تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە جیاوازیی بۆچوون و ناکۆکی سیاسی بە رێککەوتن و دیالۆگ لەنێوان لایەنەکاندا چارە بکرێت.
باسکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار