سەرۆك بارزانی له وهڵامی بانگهوازی پێشمهرگهدا: لەگەڵتاندا هاوڕام.. ڕێگە نەدەن چارەنووسی وڵات بەرەو ئاسۆیەكی نادیار بڕوات

ههولێر-KDP.info- (سەرۆك بارزانی) وەڵامی بانگەوازی پێشمەرگەی دایهوه و ڕایگهیاند، یادداشتەكەتان گەییشت كە لەبارەی بارودۆخی هەنوكەیی كوردستان ئاراستەی ئێمە و خەڵكی كوردستانتان كرد بوو؛ دهشڵێت، وەك پێشمەرگەیەك زۆر باش لە هەستی ئێوە دەگەم و شاهیدی قارەمانێتی و شەونخونیتانم بۆ بەرگریكردن لە شەرەف و كەرامەتی كوردستان و ئومێدەوارم ئێوە و خەڵكی كوردستان ڕێگە نەدەن چارەنووسی وڵات بەرەو ئاسۆیەكی نادیار بڕوات.
ئهمهش دهقى پهیامهكهىه:
بۆ هاوسەنگەر و برایانی خۆشەویستم، پێشمەرگە قارەمانەكان..
یادداشتەكەتان گەییشت كە لەبارەی بارودۆخی هەنوكەیی كوردستان ئاراستەی ئێمە و خەڵكی كوردستانتان كرد بوو. ناوەڕۆكی بانگەوازەكەتان تەعبیر لە ڕای ئێمەیش دەكات و لەگەڵتاندا هاوڕام. پاڵپشتیی دواكارییەكەتان دەكەم و دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئێوەی قارەمان.
لەم دۆخە ناهەموارەدا پێویستە بە لەیەك تێگەییشتن و سازان، كێشە ناوخۆییەكانی خۆمان چارەسەر بكەین. زۆر ناخۆشە و نابێ بە دەستی خۆمان قەیران دروست بكەین و ببینە سەرچاوەی دڵەڕاوكێ و نیگەرانیی خەڵك. ئەوەی خوێنی شەهیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە و مەترسییەكانی سەر وڵاتەكەی لەبەرچاو بێت هەرگیز دەست بۆ دروستكردنی قەیران نابات.
وەك پێشمەرگەیەك زۆر باش لە هەستی ئێوە دەگەم و شاهیدی قارەمانێتی و شەونخونیتانم بۆ بەرگریكردن لە شەرەف و كەرامەتی كوردستان. لە ئێشی دایكی شەهید و ئازار و ناڵەی بریندارن دەگەم و، دەزانم پێشمەرگە قارەمانەكانمان لەچ دۆخێك و بە چ گیانێك لە سەنگەرەكاندان و بەڕووی دوژمنێكی دڕندە وەستاون. ئێوە مایەی شانازین و پارێزەری كوردستانن. ئومێدەوارم ئێوە و خەڵكی كوردستان ڕێگە نەدەن چارەنووسی وڵات بەرەو ئاسۆیەكی نادیار بڕوات.
مهسعوود بارزانی
9ـی 8ـی 2015




