سه‌رۆك بارزانی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات.. قوربانیدانتان مایەی شانازییە

هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات و له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه" به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌م، كه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و هێنانه‌دی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تێكڕای گه‌لی كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، مێژووییه‌كی پڕشنگداری هه‌یه".
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
برای به‌ڕێز كاك (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌م، كه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و هێنانه‌دی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تێكڕای گه‌لی كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، مێژووییه‌كی پڕشنگداری هه‌یه. لە ئێستاشدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی شەڕی داسەپاوی تیرۆرسیتان بۆتەوە، ڕۆڵی ئێوەی بەڕێز و قوربانیدانتان مایەی شانازییە.
لەم دۆخەی ئێستادا گەلەکەمان پێویستی بە یەکڕیزی و هاوخەباتیی زیاتری هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە لەپێناو سەرکەوتن و گەیاندنی گەل و وڵاتمان بەرەو ئارامی و پێشکەوتنی زیاتر.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
براتان
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٨ـی٨ـی٢٠١٥




