٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

حەسەن دانایی فەر: پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێم بۆ ئێران جێگەی بایەخە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له‌ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق (حەسەن دانایی فەر) كرد و له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە كردەوە كە پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێم بۆ وڵاتەكە جێگەی بایەخە.

ڕۆژی چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین   (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (حەسەن دانایی فەر) باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هزری توندڕۆیی لە ناوچەكە خرایە بەر باس و جەخت لە پێویستیی كاری هاوبەش و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەكە كرا بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان. هەروەها ئەوەیش دووپاتكرایەوە كە پێویستە لە تەك شەڕی سەربازیی دژی تیرۆر لەڕووی فكریشەوە شەڕی تیرۆر و هزری توندڕۆیی بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئابووریی عێراق و مەترسییەكانی تێكچوونی باری ئابووری لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان و كۆمەڵگەی عێراقی كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو و تێیدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە كردەوە كە پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێم بۆ وڵاتەكە جێگەی بایەخە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار