٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) له‌گه‌ڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كۆ بۆ وه‌ و له‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی (سەرۆك بارزانی)ـیان كرد لە بەرانبەر دۆزی كورد لە سووریا و هەروەها پێزانینیان بۆ ئەو بایەخدانەی (سەرۆك بارزانی) هەبوو لەمەر پێشخستنی دۆزی كورد و یەكخستنی گوتاری كورد و یارمەتیدانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش.

ڕۆژی چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا بە سەرۆكایەتیی (ئیبراهیم برۆ) كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی سەرۆك بارزانیان كرد لە بەرانبەر دۆزی كورد لە سووریا و هەروەها پێزانینیان بۆ ئەو بایەخدانەی (سەرۆك بارزانی) هەبوو لەمەر پێشخستنی دۆزی كورد و یەكخستنی گوتاری كورد و یارمەتیدانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش.

لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كرا و بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و هەروەها تەحەدیات و هەڕەشەكان لەسەر گەلی كورد لە داهاتوودا تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە جەخت لەسەر پاراستنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان و یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكان كرایەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار