٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له‌ ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان كرد و له‌دیداره‌كه‌دا لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوە دووپات كرایەوە كە پێویستە كێشەكان بە سازان و ئارامی چارە بكرێت و ئاسوودەیی و ئارامیی هاووڵاتیان بە هەند وەربگیرێت.

ڕۆژی یەكشەممە 2ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پڕۆفیسۆر (عەلی قەرەداغی) ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە (د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید) سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و (حوسێن نەجمەدین ڕەسوڵ) سەرۆكی دەستەی باڵای كارگێڕیی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد هەروەها و شاندێكی هاوبەشی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕابیتەی ئیسلامیی كورد.

لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرا و ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد لە بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان و پاراستنی كوردستان و جیهان و دەستخۆشیشی لە سەركردایەتیی كوردستان كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لە بەرانبەر تیرۆریستان بەدەستیانهێناوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكە كرا و جەختیش لەسەر هەوڵی هەموو لایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی كرایەوە.
لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوە دووپات كرایەوە كە پێویستە كێشەكان بە سازان و ئارامی چارە بكرێت و ئاسوودەیی و ئارامیی هاووڵاتیان بە هەند وەربگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار