پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو تەمەر ئەحمەد شاباز

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی دەڤەری سۆران، كاك (تەمەر ئەحمەد شاباز)ـمان پێ گەییشت و خەمباری كردم. كاك (تەمەر) هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی گەل و وڵاتەكەی تەرخان كرد و تا دواهەناسەی بە دڵسۆزی مایەوە.
لەم بۆنە خەمناكەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشیی لە خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم و لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی كاك (تەمەر) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للـە وانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان




