٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له‌ (عادل عه‌بدولمه‌هدی) كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بواری وزە و، کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و تەکیدکرایەوە کە لەپێناو نەهێشتنی کێشەکاندا، هەماهەنگیی هەردوولا بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی ٧ـی ٢٠١٥ لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە (عادل عەبدولمەهدی) وەزیری نەوتی عێراق كرد.
له‌ دیدارەكەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بواری وزە و، کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و تەکید کرایەوە کە لەپێناو نەهێشتنی کێشەکاندا، هەماهەنگیی هەردوولا بەردەوام بێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار