سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی بەغدا ئیدانه دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، بە داخەوە تیرۆریستان لەپێناو ئامانجە دژەمرۆییەکانیان دەست لە هیچ تاوانێک ناپارێزن، هیوادارین دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا بتوانن ڕێگە لە ڕوودانی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بگرن و ئاساییشی هاووڵاتیان بپارێزن.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
شەوی چوارشەممە 22ـی7ـی2015 تیرۆریستان زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستییان له شاری بەغدا ئه‌نجام دا که به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتییان شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی ئه‌و كرده‌وە نامرۆڤانەیەی تیرۆریستان سه‌ركۆنه ده‌كات، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و به‌شداری خه‌میان ده‌كات و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت.
بە داخەوە تیرۆریستان لەپێناو ئامانجە دژە مرۆییەکانیان دەست لە هیچ تاوانێک ناپارێزن، هیوادارین دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا بتوانن ڕێگە لە ڕوودانی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بگرن و ئاساییشی هاووڵاتیان بپارێزن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
23ـی7ـی2015




