وهزیری دهرهوهی قهتهر ستاییشی پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و ئازایەتیی پێشمەرگەی كرد

ههولێر-KDP.info- له دیداریدا لهگهڵ سهرۆكی ههرێمی كوردستاندا، وهزیری دهرهوهی قهتهر ستاییشی پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و ئازایەتیی پێشمەرگەی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی)شی لە سەركردایەتیكردنی شەڕی تیرۆر و پێشڤەچوونی كوردستان بەرز نرخاند.
لە دیدارەكەدا كه ئهمڕۆ دووشەممە 20ـی 7ـی 2015 لە سەڵاحەدین ساز درا، (د. خالد بن محەمەد ئەلعەتییە) وەزیری دەرەوەی قەتەر، سڵاوی ئەمیری قەتەری بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند و، هەروەها ستاییشی پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و ئازایەتیی پێشمەرگەی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی)شی لە سەركردایەتیكردنی شەڕی تیرۆر و پێشڤەچوونی كوردستان بەرز نرخاند. هەروەها سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستانیشی كرد كە لەگەڵ ئەوەی كوردستان لە شەڕدایە و قەیرانی ئابووریشی هەیە، بەڵام بووەتە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارە كە لە نەتەوە و پەیڕەوانی ئایینیی جیاواز پێكهاتوون.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی ئاوارەكان و جەختی كردەوە، كە كوردستان یارمەتیدانی ئاوارە و لێقەوماوان بە ئەركێكی مرۆڤی و نیشتیمانی خۆی دەزانێت و ئەوەی لە دەستی هاتووە بۆ باشتركردنی ژیانی ئاوارەكان كردوویەتی، بەڵام ژمارەی ئاوارە و پەنابەران یەكجار زۆر و لە دەرەوەی تواناكانی هەرێمی كوردستانە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا (سەرۆك بارزانی) ئاماژەی بە دەركەوتن و گەشەی تیرۆریستان لە عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر دا و ڕایگەیاند، ئەو تاوان و دڕندەییەی تیرۆریستان لە دژی خەڵك و پێكهاتەكان ئەنجامیان داوە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. ئەوەیشی خستەڕوو، كە تیرۆریستان سوودیان لە ململانێی تاییفی و بارودۆخی نالەباری سیاسی وەرگرت و گەشەیان كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە، كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هەوڵی هەمە لایەنە هەیە و لە تەك شەڕی سەربازیدا، پێویستە لەڕووی سیاسی و فكری و ئابوورییشەوە شەڕی تیرۆریستان بكرێت. هەروەها بە وەزیری دەرەوەی قەتەری ڕاگەیاند، كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا بارودۆخی عێراق و سووریا بەیەكەوە بەستراونهتهوه و پێویستە لە عێراق و سووریا تیرۆر لەناو ببردرێت.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی قەتەر تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.




