سه‌رۆك بارزانى: داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له دواڕووداو و پێشهاته‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و شه‌ڕى داعشى كرد و ڕایگه‌یاند، هێزى پێشمه‌رگه به‌شى زۆرى ناوچه‌كانى له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش وه‌رگرتووه‌ته‌وه و ئێستا به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا دیاره كه، دۆخى داعش خراپه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه به‌شى زۆرى ناوچه‌كانى وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین مه‌ترسى داعش كۆتایى هاتووه، ڕاسته هه‌ڕه‌شه‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڕه‌شه هه‌ر هه‌یه.
(سه‌رۆك بارزانی) هاوكات باسى له چه‌ند نموونه‌یه‌كى قاره‌مانێتى و ئازایه‌تیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرد كه له به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش تۆماریان كردووه. ڕاشیگه‌یاند، ڕِزگاركردنى ته‌واوه‌تى شنگال و هه‌ندێ ناوچه‌ى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، په‌یوه‌ندى به ئازادكردنى هه‌ندێ شوێنى تره‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانى پلانێكى گشتگیرترین، ئه‌م ناوچانه‌ش ڕزگار ده‌كرێن و هه‌روه‌ك به ڕێژه‌یه‌كى زۆر په‌یوه‌ندى به پلانى ئازاكردنى شارى مووسڵه‌وه هه‌یه و، بوونى داعش‌یش له مووسڵ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى هه‌میشه‌ییه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ش له شه‌ڕى مووسڵ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌شداریكردنى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى مووسڵ، ته‌نیا بۆ ئازاكردنى مووسڵ نییه، به‌ڵكو بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى داعشه له هه‌رێم.
ڕوونیشى كرده‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه، به‌ڵام بڕیارى كۆتایبمان له‌و باره‌وه نه‌داوه؛ باسى له‌وه‌ش كرد كه تاوه‌كو پێمان بكرێت و ده‌ستمان بگاتێ، له داعش ده‌ده‌ین و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن له لێدانى داعش.
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا (سه‌رۆك بارزانى) دووپاتی كرده‌وه، كورد و پێشمه‌رگه ئازایه‌تیى خۆیان سه‌لماندووه و، جیهانیش ئێستا گرینگیى زیاتر به دۆزى كورد ده‌دات و هاوكات له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كورد هه‌ڵوێستێكى شه‌ڕه‌فمه‌ندانه‌یان تۆمار كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى واقیعیانه سه‌یرى بابه‌ته‌كه بكه‌ین، به ته‌نها سه‌ردانێك كێشه‌كان چار نابن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشوازیمان له سه‌ردانه‌كه كرد و هه‌روه‌ك سه‌ردانه‌كه یارمه‌تیده‌ریشه بۆ لابردنى كۆسپه‌كان.
له باره‌ى بڕینى مووچه و بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێم ئاشكراى كرد كه، بڕینى قوتی خه‌ڵكی تاوانێكى گه‌وره‌یه و، هه‌روه‌ها گوتیشى، دووپات له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه.
له درێژه‌ى دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه به چه‌كى سووك ڕووبه‌ڕووى داعش بووه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئاسمانه‌هێرشه‌كان كاریگه‌رى باشیان هه‌بووه.
جه‌ختیشى كرده‌وه، سنووره‌كانى سایكس پیكۆ بێ گومان له ناوچه‌كه‌دا كۆتایى پێهاتووه، هه‌روه‌ها ئێمه ڕێز له ده‌نگى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه ده‌گرین كه ڕاپرسى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. (بارزانی) ڕایگه‌یاند، من مه‌یلم بۆ هیچ وڵاتێك نییه، به‌ڵكو مه‌یلم بۆ كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌م و نیشتمانه‌كه‌م هه‌یه و، شتێكى سرووشتییه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دوو وڵاتى وه‌ك توركیا و ئێران‌دا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به چوونى پێشمه‌رگه‌ش بۆ كۆبانی، (سه‌رۆك بارزانى) بڕیارى چوونى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بۆ ئه‌و شاره به مێژوویى و نیشتمانى وه‌سف كرد و ڕاشیگه‌یاند كه هێزى پێشمه‌رگه ئامانجه‌كه‌ى خۆى له كۆبانی پێكاوه و كۆبانی ئازاد كراوه.




