٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سعوود مەلا: رەوشی ئێستای رۆژئاوای کوردستانمان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شیی کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان-سوریا دەڵێ، ئەمڕۆ رەوشی رۆژئاوای کوردستانمان بۆ (سەرۆک بارزانی) شیی کردەوە، چونکە (سەرۆک) بە تەنیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە، ئەو سەرۆک و خه‌مخۆری گشت پارچەکانی دیکەی کوردستانیشە.


سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان-سوریا (سعوود مەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەردانەکەی ئیمە وەک شاندی ئەنەکەسە بۆ لای (سەرۆک بارزانی) بە دوو مەبەست بوو: "یەکەم کۆبوونەویەک لە سویسرا ساز دەکرێت ئێمەیش دەمانەوێ بە ناوی رەوتێکی کوردستانی بەشدار بین. دووەمیش واقیعی ئەمڕۆی رۆژئاوای کوردستانمان بۆ (سەرۆک بارزانی) شیی کردەوە کە رەوشی ئێستا کورد لەوێ بەچ قۆناخێکدا تێپەڕ دەبێ".


(سعوود مەلا) گوتیشی، وەک هەمیشە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان خەمخۆری گشت پارچەکانی کوردستانە، هاوکات هاوکاریی هەموو پارچەکانی کوردستانی کردووە و تەنها خۆی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەزانیوە، بەڵکو ئەو ئێستا سەرۆک و خه‌مخۆری هەموو کوردێکە لە گشت پارچەکانی کوردستان.


(سعوود مەلا) دەیشڵێت، لە رۆژئاوای کوردستان هیچ مەرجەعێک نەماوە، چونکە ئەندامێتیمان لە مەرجەعی رۆژئاوادا هەڵپەساردووە، ئاخر ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتبووین لەلایەن ئەنجوومەنی تەڤدەم پێشێڵ کران.


(مەلا) راشیگەیاند، پێویستە تەڤدەم عەقڵیەتی تاکلایەنەی خۆی بگۆڕێت، چونکە بڕوایان بە ھاوبەشی نییە، بۆیە رێککەوتنەکان لە بەرژەوەندیی دۆزی کورد نییە، لەبەر ئەوەی حیزبێک تەنھا ناتوانێ ھیچ بڕیارێک بدات.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار