٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی (محەمەد بەحرلعلوم): برایەكی گەورەم لە دەست دا كە هەردەم پشتیوانمان بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی داوایی (محەمەد بەحرلعلوم) رایگەیاند کە، خوالێخۆشبوو دۆستێكی بە ئەمەكی گەلی كوردستان بوو، بۆ منیش، بەم كۆچە، برایەكی گەورەم لە دەست دا كە هەردەم پشتیوانمان بوو. ئێمە، ئەمڕۆ مرۆڤێكی مەزن لە دەست دەدەین كە بۆشاییەكی دیار دەخاتە گۆڕەپانی نیشتیمانییەوە.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی محەمەد بەحرلعلوم
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە داخ و پەژاریەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانای گەورە (محەمەد بەحرلعلوم)ـمان پێ گەیشت. خوالێخۆشبوو خەباتكارێكی گەورە و یەكێك بوو لە سەركردەكانی بزووتنەوەی نیشتیمانیی عێراق و دۆستێكی بە ئەمەكی گەلی كوردستان بوو. بۆ منیش، بەم كۆچە، برایەكی گەورەم لە دەست دا كە هەردەم پشتیوانمان بوو. ئێمە، ئەمڕۆ مرۆڤێكی مەزن لە دەست دەدەین كە بۆشاییەكی دیار دەخاتە گۆڕەپانی نیشتیمانییەوە.
لەم كۆستە بەئازارەدا، هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و لە ڕێگەی برای بەڕێز د.ئیبراهیم بەحرلعلوم، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكەین.
خوای گەورە كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، ئۆقرەیی و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

     إنا للە وإنا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٧ـی٤ـی٢٠١٥
 

هەواڵی پەیوەندیدار