٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و عەبادی دەستی پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەری عەبادی) گەییشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)ـیەوە پێشوازیی لێ كرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) بە یاوەریی ژمارەیەك وەزیر و فەرماندەی سەربازی، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەییشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆكوەزیران (قوباد تاڵەبانی) و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمەوە پێشوازیی لێ كرا.
كەمێك بەر لە ئێستایش، كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)، دەستی پێ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار