٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی کوردستان و دەستەی سەرۆكایەتیی پارلەمان کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە كۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەماندا، پرسی دەستوور و بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم خرانە بەر باس و، جەخت كرایەوە كە، پێویستە لە هەموو دۆخێكدا یەكڕیزیی ناوماڵی كوردستان بپارێزرێت.


ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی 4ـی 2015 لە سەڵاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ (د. یووسف محەمەد) سەرۆكی پارلەمانی كوردستان و (جەعفەر ئیمینكی) جێگری سەرۆكی پارلەمان و (فەخرەدین قادر) سكرتێری پارلەماندا كۆ بووەیەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوو كرا و، ستاییشی قوربانیدان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش كرا لە پاراستنی كوردستان و شكستدانی تیرۆریستان. هەروەها قسەیش لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و سەركەوتنی هێزە عێراقییەكان لە تكریت كرا.

لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا پرسی دەستوور و بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم خرایە بەر باس و، وێڕای ئاماژەدان بەو تەحەدیانەی لەبەردەم هەرێمی كوردستاندایە جەخت كرایەوە كە، پێویستە لە هەموو دۆخێكدا یەكڕیزیی ناوماڵی كوردستان بپارێزرێت.
كۆبوونەوەكە ئەوەیشی دووپات كردەوە كە چارەكردنی كێشەكان پێویستە لە ڕێی كۆدەنگیی نیشتیمانی و ڕەچاوكردنی بنەماكانی یاسا و، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان بێت.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ڕاشیاگەیاند، كە لە هەوڵی بەردەوامدا بن بۆ گەییشتن بە چارەیێكی نیشتیمانی و، بۆ ئەم مەبەستە لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن. 

هەواڵی پەیوەندیدار