سەرۆک بارزانی ساڵیادی دهرچوونی رۆژنامهی "خهبات"ی پیرۆز کرد

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) لە پەیامیکدا بۆ بۆنەی 56 ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی خەباتهوه رایگەیاند کە، رۆژنامهی "خهبات" وەکچۆن هەمیشە بە گیانێکی پێشمەرگانەوە داكۆكیكارێكی مافه رهواكانی گهلەکەمان بووه و رۆڵی بهرچاویشی له بڵاوكردنهوهی هوشیاریی نهتهوهیی و بنیادنانهوهی مرۆڤی كورددا بینیوە، لەم قۆناخەشدا ئەرکی خۆی لە برەودانی گیانی بەرگری و نیشتیمانپەروەری بەباشی بینیوە و وەک کەناڵێکی ڕاگەیاندن بەرپرسیارانە و دڵسۆزانە کاری کردووە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی
بهناوی خوای مهزن و میهرهبان
بهڕێزان سهرنووسهر و رۆژنامهنووس و كارمهندانی رۆژنامهی "خهبات"
سڵاو و ڕێز..
بهبۆنهی 56 ساڵهی بەئاشكرا دهرچوونی رۆژنامهی " خهبات"ـەوە گهرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی "خەبات" دەکەینەوە کە گەل و وڵاتمان بە قۆناخێکی هەستیاردا دەڕوات و تیرۆریستان شەڕێکی دڕندانەیان بەسەر کوردستاندا سەپاندووە، بەڵام لە سایەی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانەوە گەلی کوردستان بە سەربەرزییەوە بەسەر دوژمندا سەرکەوتووە و هیچ بستێک لە خاکی کوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستاندا نامێنێتەوە. رۆژنامهی "خهبات" وەکچۆن هەمیشە بە گیانێکی پێشمەرگانەوە داكۆكیكارێكی مافه رهواكانی گهلەکەمان بووه و رۆڵی بهرچاویشی له بڵاوكردنهوهی هوشیاری نهتهوهیی و بنیادنانهوهی مرۆڤی كورددا بینیوە، لەم قۆناخەشدا ئەرکی خۆی لە برەودانی گیانی بەرگری و نیشتیمانپەروەری بەباشی بینیوە و وەک کەناڵێکی ڕاگەیاندن بەرپرسیارانە و دڵسۆزانە کاری کردووە.
هیوادارم هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردستان پابەندی بنەما پیشەییەکانی ڕۆژنامەگەری و ئەرکی نیشتیمانی و پاراستنی یەکڕیزیی گەلەکەمان بن.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
4ـی4ـی2015




