٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئازادکردنی تکریتی لە عەبادی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد بە بۆنەی ئازادکردنی شاری تکریت، هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی (سەرۆک بارزانی) کرد بە بۆنەی سەرکەوتنە بەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرانبەر تیرۆریستانی داعشدا.


ئەمڕۆ شەممە 4ـی 4ـی 2015 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق، (سەرۆك بارزانی) پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد بە بۆنەی ئازادكردنی شاری تكریت لە لایەن هێزەكانی عێراق و شكستی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا. هەروەها سەرۆكوەزیرانی عێراقیش پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی (سەرۆك بارزانی) كرد بە بۆنەی سەركەوتنە بەرچاوەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرانبەر تیرۆریستانی داعش.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامی نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگەی كوردستان كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش هەتا ئەو كاتەی تیرۆریستان بە تەواوەتی شكست بهێنن و لەناو بچن.

هەواڵی پەیوەندیدار