دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە

هەولێر-KDP.info- دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) کرایەوە؛ لە پێشانگاکەدا 200 ناوەندی وەشاندن بەرهەمەکانیان نماییش دەکەن کە 700هەزار ناونیشانی جیاواز لەخۆ دەگرێ.
بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لایەن دەستگای مەدا بۆ پەخش و وەشاندن، بە 700 هەزار ناونیشانی جیا بۆ کتێب کە لە لایەن 200 ناوەندنی چاپ و بڵاوکردنەوەوە لە پێشانگاکەدا بە زمانی جیا نماییش کراون. چاپ کراون.




