سەرۆک بارزانی: گه‌لی كوردستان نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تایفییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پێشوازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوگسمبۆرگ رایگەیاند کە، گه‌لی كوردستان خاوه‌نی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تایفییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه..هاوکات وەزیری دەرەوەی لوگزەمبۆرگ رایگەیاند کە، لەنێو وڵاتانی ئەورووپاییدا مەیلێكی زۆر هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌ربازی و هاوكاری مرۆییه‌وه، وڵاتهكەشی له پشتیوانی و هاوكاری مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/3/2015 (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (ژان ئاسڵ بۆرن) وه‌زیری ده‌ره‌وه و كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپای لوگسمبۆرگ و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌م دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوگسمبۆرگ ستاییشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و پێزانینی خۆشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئاواره‌كانی كردووه و رایگه‌یاند، جیهان به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ڕۆڵی كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها ستاییشی ئه‌و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد، كه كوردستان به‌خۆیه‌وە بینیوویەتی و پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراسی و پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ بووه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی به (سه‌رۆك بارزانی) راگه‌یاند، كه لەنێو وڵاتانی ئەورووپاییدا مەیلێكی زۆر هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سه‌ربازی و هاوكاریی مرۆییه‌وه، وڵاتهكەیشی له پشتیوانی و هاوكاریی مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و رایشیگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیادا ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكین.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوگسمبۆرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ئه‌ورووپادا رێزێكی زۆر بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه و رایگه‌یاند، ئێمه باش له‌و ئه‌ركه قورسه ده‌گه‌ین، كە پێشمەرگە بەجێیگەیاندووە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه، داعش نه‌ده‌شكا. ئه‌و شه‌ڕه به‌ته‌نها شه‌ڕی كوردستان نییه و چونكه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌مووان بۆیە ده‌بێ به هه‌موو لایه‌ك روبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه جیهانییه ببینه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی) سوپاسی هه‌ڵوێستی وڵاتانی دۆستی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده كوردستان له شه‌ڕێكی قورس‌دا بوو، به‌ڵام یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی به ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆیی زانی و له‌و ئهركهیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
(سەرۆك بارزانی) جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێشمه‌رگه به شانازییه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات و توانیشی ئوستوره‌ی داعش بشكێنێ و دووپاتی كردەوە داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك و روبهڕووبونهوهیشی ته‌نها به ڕێگەی سه‌ربازی ناكرێ، به‌لكو ده‌بێ له ڕووی فكریشه‌وه شه‌ڕی بكرێ و سه‌رچاوه داراییه‌كانی وشك بكرێن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه نابێ رێگه بدرێ تیرۆریستان له وڵاتانی ئه‌وڕووپادا ئازادییه‌كان بۆ مەبەستی ئاسانكاریی كاری تیرۆریستی بەكار بهێنن.
بارودۆخی سیاسی و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌وباره‌وه (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گه‌لی كوردستان خاوه‌نی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تایفییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، كه تیرۆر و فه‌رهه‌نگی توندڕۆیی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ جێ پێی خۆی له كوردستان بكاته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه رێككه‌وتنێك لە نێوان هەردوولا هه‌یه و لایه‌نی كوردستانی پێوه‌ی پابه‌نده و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.




