٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکهۆزەکانی سنووری ڕۆژاوای دیجلەدا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) کەمێکی دی لەگەڵ سەرۆکهۆز و پیاوماقوڵانی هۆزە عارەبەکانی دەڤەری ڕۆژاوای دیجلە -ناوچەکانی سنووری رەبیعە و زوممار، شنگال و بەنداوی مووسڵ-ـدا کۆ دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرۆکهۆز و پیاوماقوڵانی عارەبدا، پرسی گەیاندنەوەی خزمەتگوزاری بە دەڤەرەکانی ڕۆژاوای دیجلە، دەستنیشانکردنی ئەو عارەبانەی کە چوونەتە پاڵ داعشانەوە و لەگەڵیاندا ڕۆیشتوون، هاوکات ڕەتکردنەوەی دەنگۆی ئەوەی کە، گوایە هێزەکانی پێشـمەرگە ناهێڵن عارەبەکانی ناوچەکە بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە ئازادی کردوون و، جەختکردنەوە لە لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.

زانیارییەکان ئاماژە دەدەن کە، عارەبەکانیش دەیانەوێ هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن لە دەستنیشانکردنی ئەو عەرەبانەی لە سنوورەکە و لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال یارمەتی ئەو رێکخراوەیان داوە، یەکێک لە داواکەرییەکانیشیان هەر ئەوەیە کە ئەو خەڵکانە نەگەڕێنەوە ناوچەکە، بەڵام چاک و خراپەکانیان تێکەڵ بە یەکدی نەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانمان، لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات جەخت دەکرێتەوە لەوەی کە، عەو عارەبانەی لەگەڵ داعشاندا ڕۆییشتوون و شەڕیان بۆ دەکەن، جارێکی دی ڕێ بە گەڕانەوەیان نادرێت و وەها پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا (سەرۆک بارزانی) ئەم پەیامە لە نزیکەوە بە ئامادەبووان ڕابگەیەنێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەوە دەکرێت کە،
ئەوان پێکهێنانی هەر هێزێکی دیکە لە ناوچەکە ڕەت دەکەنەوە و جگە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە بە پارێزەری ناوچەکە ناوی دەبەن، هێزی دی قبووڵ ناکەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار