بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی ئەمەریكا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پێشمەرگەی لە سەرۆک بارزانی کرد

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) پێشوازی لە بەرپرسی پێشووی دەزگای ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریكا (دەیڤید پێترایۆس) كرد؛ لە دیدارەکەدا (دەڤید پێترایۆس) سەرسووڕمانی خۆی بە پێشكەوتن و ئاوەدانیی كوردستان نیشان دا و پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا بە دەستیان هێناوە و، ستاییشی قارەمانێتی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كرد.
لە دیدارەكەدا کە ئەمڕۆ هەینی 13ـی 3ـی 2015 ساز درا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەم دیدارەدا بەرپرسی پێشووی دەزگای ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریكا سەرسووڕمانی خۆی بە پێشكەوتن و ئاوەدانیی كوردستان نیشان دا و پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا بە دەستیان هێناوە و ستاییشی قارەمانێتی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كرد. هەروەها سەرەخۆشیی لە (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كرد كە لە شەڕی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە.
شیاوی باسە، ئەمە یەکەمین سەردانی ژەنەڕاڵ (دەیڤد پترایۆس)ـی فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراقە کە پاش چوار ساڵ لە جێهێشتنی عێراق دێتەوە ئەو وڵاتە و، لە کۆڕبەندی سلێمانییش کە کۆتاییەکەی بە گوتارێکی ئەو بوو، گوتی "دەتوانیت واز لە عێراق بهێنیت، بەڵام ئەوە عێراقە وازت لێ ناهێنێت."
ئەو فەرماندەیەی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق هاوکات ڕۆڵی پێشمەرگەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانیان و تۆمارکردنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستاندا، بەرزنر خاند.




