سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە

پیرمام-KDP.info- لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان و پابه‌ندبوونی هه‌ردولا به ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه و، به‌تایبه‌تی كه پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمدایه؛ (سه‌رۆك بارزانی)ـیش ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی و حكوومه‌تی نوێی عێراق.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4-3-2015 سه‌رۆككۆماری عێراق (فوئاد مه‌عسوم)، له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە لایەن (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانەوە له هاوینه‌هه‌واری پیرمام پێشوازی لێ كرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسیی و ئه‌منییه‌وه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا و خۆڕاگری و ئازایه‌تی بێوێنه‌ی پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه به‌رزنرخێنرا.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆككۆماری عێراق پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان به‌خت كرد و، گه‌یشتنه كاروانی شه‌هیدان و به خوێنی خۆیان پارێزگاری‌یان له ده‌ستكه‌وته گرانبه‌هاكان كرد.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ردوو لا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان و پابه‌ندبوونی هه‌ردولا به ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه و، به‌تایبه‌تی كه پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمدایه، (سه‌رۆك بارزانی)ـیش ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی و حكوومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه كرا كه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و، (د.فوئاد مه‌عسوم) ده‌ستخۆشی له گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم كرد كه باوه‌شیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه كردووەته‌وه به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، هه‌ربۆیه‌ش به پێویست زانرا كه حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر به یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان به‌جێ بێنێت.




