٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

وەزیری ناوخۆی عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info-  وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگە و سەركەوتن و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی تیرۆریستان بەرز نرخاند. هاوکات وەزیری ناوخۆی عێراق وێڕای ئاماژەدان بە سەركەوتوویی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، داوایشی كرد، وەزارەتی ناوخۆی عێراقی سوود لە ئەزموونی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كورستان وەربگرێت لە بەپیشەییكردنی كاروبار و ئەركەكانی وەزارەت.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 2ـی 2014 لە سەڵاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (محەمەد سالم ئەلغەبان) وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا كە (فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و (كەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئەو تەحەدییاتەی ڕووبەڕووی پێكهاتەكانی عێراق بووەتەوە خرایە بەر باس و قسەیش لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرا.
لەم دیدارەدا وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگە و سەركەوتن و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی تیرۆریستان بەرز نرخاند. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان كرد كە بە بوونەتە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و ئاماژەی بەوەدا كە ئەوەیان بارێكی قورسە كەوتووەتە سەر شانی هەرێم.
هەماهەنگیی نێوان دەزگە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و، وەزیری ناوخۆی عێراق وێڕای ئاماژەدان بە سەركەوتوویی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، داوای كرد كە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی سوود لە ئەزموونی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كورستان وەربگرێت لە بەپیشەییكردنی كاروبار و ئەركەكانی وەزارەت.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوو كرا و جەخت كرایەوە كە، پێویستە پەیوەندی و دیالۆگ و گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان هەردوولا هەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكان و لێكتێگەییشتنی نێوانیان و، بوونی دوژمنێكی دڕندە و هاوبەشی وەك تیرۆریستانی داعش دەبێ هانی حكوومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستان بدات كە هەماهەنگی و هاوكاری و نزیكبوونەوەی زیاتریان هەبێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار