٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی نەمسا بۆ سەرۆك بارزانی جەختی لە بەردەوام پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

نه‌مسا -KDP.INFO-  سەرۆكی نەمسا پێشوازیی له‌ سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد و، دووقۆڵی هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی ئێستای كوردستان و هەروەها پاشەڕۆژی كوردستان و ناوچەكە و ڕۆڵی كوردستانیان خستە بەر باسەوە.

لەو دیدارەدا(سەرۆك بارزانی) ڕۆشنایی خستە سەر سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و، بارودۆخی مەیدانی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان؛ سەرۆكی نەمسایش جەختی لە بەردەوام‌پاڵپشتیکردنی هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی كردەوە.

دوێنێ هه‌ینی لە شاری ڤیەننا (هانز فیشەر) سەرۆكی نەمسا پێشوازیی لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و، لە كۆبوونەوە دۆستانەکەیاندا، هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی ئێستای كوردستان و، هەروەها پاشەڕۆی كوردستان و ناوچەكە و، ڕۆڵی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ. (سەرۆك بارزانی) تیشكیشی خستەسەر سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆكی نەمسا جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی كردەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا هەردوو لا ڕابۆچوونی خۆیان لەبارەی دواڕۆژی سووریا و ڕۆڵی كورد لە پاشەڕۆژی سووریا گۆڕییەوە.
بەر لە دەستپێكی ئەم دیدارە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆكدا، سەرۆكی نەمسا بە گەرمی بەخێرهاتنی (سەرۆك بارزانی)ـی كرد و، هەروەها باسی لە پەیوەندیی لەمێژینەی نەمسا و گەلی كوردستان و دۆستایەتیی دێرینی خۆی لەگەڵ (جەنابی مام جەلال) و (سەرۆك بارزانی)ـدا كرد. هەر لەم پرێسكۆنفرانسەدا سەرۆكی نەمسا باسی لە بایەخی سەردانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كرد.
جێگەی ئاماژەپێكردنە كە لە دوای كۆبوونەوەكە (سەرۆك بارزانی) بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی سەرۆكی نەمسا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار