سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك ئۆلاند، پێوەندییەکانی هەولێر و پاریس و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشمەممە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان(مەسعوود بارزانی) و سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا(فڕانسوا ئۆلاند) كۆ بوونه‌وە و پتەوترکردنی پێوەندیی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتیی بەرپەرچدانەوەی داعشیان خستە بەر باسەوە.
له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پاریس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان(مه‌سعوود بارزانى) له لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا(فرانسوا ئۆلاند)وه پێشوازی لێ كرا.
دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان (سه‌رۆك بارزانى) و (سه‌رۆك ئۆلاند)ـدا به‌ڕێوه چوو، کە تێیدا پتەوکردنی پێوەندیی نێوان هەولێر و پاریس، هەروەها چۆنیەتیی بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش خرایە بەر باسەوە.

شیاوی گوتنە کە دوێنێ دووشەممەیش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ (جان ئیف لۆدریان) وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسادا كۆ بووه‌وه.




