لە ڕۆژی دووەمی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونشن، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی وڵاتاندا كۆ بووەوە

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 7ـی 2ـی 2015 لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بە جیا لەگەڵ خاتوو (فێدریكا مۆرگینی) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئەورووپا و (بورگ برێند) وەزیری دەرەوەی نۆروێژ و خاتوو (ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین) وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و (ئێدوارد ناڵبەندیان) وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و (تەممام سەلام) سەرۆكوەزیرانی لوبنان كۆ بووەوە.

لەم كۆبوونەوانەدا هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكە و جیهان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوو كرا.

شایانی باسە لەم كۆبوونەوانەدا (مستەفا سەید قادر) وەزیری پێشمەرگە و (د. فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێن و (دڵشاد بارزانی) نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا یاوەری (سەرۆك بارزانی) بوون.





