سه‌رۆك بارزانی و ئه‌نگێلا مێركل كۆ بوونه‌وه

میونشن-KDP.info- له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفڕانسى ئاسایشى جیهان له شارى میونشنى ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان(مەسعوود بارزانی) له‌گه‌ڵ خاتوو (ئه‌نگێلا مێركڵ) راوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى كوردستان بە تایبەت و عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژى تیرۆریستان و چۆنییه‌تى به‌رەوڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تاوتوو کراو، هاوکات هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریی سه‌ربازى و پرسى ناردنى چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه خرایە بەر باسەوە.
به‌رده‌وامیى هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستانن، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداری نێوان (سەرۆک بارزانی) (ئه‌نگێلا مێركڵ) بوو.




