٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بۆ بەشداریی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی، بەرەو میونیخ بەڕێ کەوت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی هەرێمی كوردستان، بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ كەوت.

شایانی گوتنە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەم كۆنفڕانسە كراوە. لەو كۆنفڕانسەدا كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، ژمارەیەكی زۆری سەرۆكی وڵاتان و سەرۆكوەزیران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن.
بڕیاریش وایە (سەرۆك بارزانی) لە كۆنفڕانسەكەدا وتارێك پێشكەش بكات و ژمارەیەك دیدار و چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرسانی وڵاتانی بەشداربووی كۆنفڕانسەكە هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار