جەلەولا..كێشە كەوتە نێوان پێشمەرگە و چەكدارە شیعەكانەوە
جەلەولا-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی لە جەلەولا (مەحموود دەلۆ) رایگەیاند كە، لەبەر ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رێگە بە چەكدارە شیعەكان نادەن كەرەستە و كەلوپەلی هاووڵاتیان بۆ خۆیان بار بكەن و بیبەنە دەرەوەی جەلەولا، گرفت كەوتووەتە نێوانیانەوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی لە جەلەولا (مەحموود دەلۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لەبەر ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رێگە بە چەكدارە شیعەكان نادەن كەرەستە و كەلوپەلی هاووڵاتیان بۆ خۆیان بار بكەن و بیبەنە دەرەوەی جەلەولا، گرفت كەوتووەتە نێوانیانەوە.
(دەلۆ) گوتیشی، دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە لە بازگەی حەلوان رێگەیان لە هێزێكی چەكداری شیعە گرت كە بە چەند ئۆتۆمبێلێكەوە كەلوپەلی هاووڵاتیانیان بار كردبوو، بەو هۆیەشەوە كێشە و دەمەقاڵێ دروست بووە، بەڵام دواتر لە لایەن بەپرسانی هەردوو لاوە بارودۆخەكە هێور كرایەوە.
روونیشی كردەوە كە، چەكدارە شیعەكان خانووی هاووڵاتیانی سوننە و هەروەها ئەوانەی لە گەڵ داعش بوون یان هاوكارییان كردوون، دەسوتێنن و تاڵانیشیان دەكەن.
كاروان جاف




