٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت ناسنامەی کەرکووک عێراقییە.. پارتیێك ڕەتی دایەوە و پارێزگاریش بێدەنگیی هەڵبژارد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک--KDP.info  سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک دەڵێ، کەرکووک شارێکی عێراقییە، لە بەرانبەردا ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگایش لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەداتەوە و پارێزگاریش بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان(محەممەد کەمال) بە kdp.infoی راگەیاند "ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (سەلیم جبووری) سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ئاوارەکان و دواتریش سەردانی پارێزگای کرد و لەگەڵ ئێمەدا کۆ بووەوە، تێیدا باسی لەوە کرد کە کەرکووک ناسنامەکەی عێراقییە و پارێزگاریش عێراقیانە کاری کردووە و ئەویش بێدەنگی ھەڵبژارد."

 

(محەممەد کەمال) زیاتر گوتی، "دواتر من قسەم کرد و باسم لە نەبوونی فڕگە و ماددەی 140 و گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنەکانیان کرد، هەروەها ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی رژێمی پێشوو کە پێویستە لە پەرلەمان ھەڵبوەشیندرێنەوە، پشتگیریکردنی ھێزی پێشمەرگە و دامەزراندنیشم خستنە ەبر باسەوە."


(کەمال) وەها درێژەی ەب قسەکانی دا، "ھەر لەمیانەی قسەکانمدا وەڵامی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم دایەوە کە کەرکووک ناسنامەکەی کوردستانییە، نموونەش بۆ ئەوە ھێزی پێشمەرگە ھاتووە بۆ کەرکووک و بەبێ پشتگیریی عێراق ئەو شارە دەپارێزێت، ئەگینا لە مووسڵ و تکریت خراپتری بەسەر دەهات، ئەویش دواتر باسی لەوە کرد مەبەستم ئەوە نەبووە و با کەرکووک شارێکی کوردستانی بێت، بەڵام ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق."


ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد لیژنەیەکیان پێک ھێناوە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ماددەی140 تا بزانن لە کوێ بەربەست بۆ جێبەجێکردنی دروست بووە.

 

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار