٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كێشەكانی هەرێم بە 4 ملیار دۆلاری نەختینە چارە دەکرێ.. 300 كۆمپانیا و بەڵێندەر مایەپووچ بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبیژی یەكیەتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرای دەكات، 4 ملیار دۆلار بێتە ناو هەرێمی كوردستانەوە كێشەكان چارە دەبن. بڕوایشی وایە كە، بە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسۆیەك بۆ چارەكردنی قەیرانی دارایی هەرێم دەركەوت.

گوتەبێژی یەكیەتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان (یاسین مەحموود)، بە KDP.info-ی راگەیاند، پارەی نەختینە،  كێشەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان چارە دەكات.

ئەو دەڵێت، "لە سەرەتای ساڵی 2015ـیش ناتواندرێت هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە دۆخی ئابوورییەكی جێگیر و بەهێز، تەنیا پارەی نەختینە چارەی كێشەكانمان دەكات، بە یەك جار 4 ملیار دۆلار پارەی نەختینە بێتە ناو بازاڕەكانی كوردستانەوە، كێشەكان چارە دەبن".

(یاسین مەحموود) گوتیشی، ئەمساڵ وەبەرهێنان 6 ملیار دۆلار كەمی كردووە، 300 كۆمپانیا و بەڵێندەر مایەپووچ بوونە، 200 هەزار كەسیش لە لایەن كەرتی تایبەتەوە نێردراونەتەوە ماڵەوە و بێ‌كار بوون، هەروەها زیاتر لە یەك ملیار دۆلاریش زیان بە كەرتی تایبەت كەوتووە.

گوتەبێژی یەكیەتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەشڵێت، لە ساڵی 2014-دا وەبەرهێنەران كەرتی تایبەت بڕی یەك ملیار دۆلار قەرزیان داوەتە حكوومەت، حكوومەتیش 2 ملیار دۆلار قەرزاری بەڵێندەر و كۆمپانیاكانە و دەبێت لەو كاتەدا حكوومەت 500 ملیار دینار بداتە بەڵێندەران، بەوەیش بەشێك لە كێشەكان چارە دەبن.

(یاسین) بڕوایشی وایە كە، بە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسۆیەك بۆ چارەكردنی قەیرانی دارایی هەرێم دەركەوت و پێدەچێت ساڵی 2015، ساڵی چارەكردنی قەیرانی دارایی هەرێم و بووژانەوەی بازاڕەكان بێت.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار