٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك.. زەوی لە جووتیارانی سەر بە داعش وەردەگیرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك (ئازاد ئەحمەد جەباری) رایگەیاند، ناوی ئەو جووتیارانە كۆ دەكرێتەوە كە، پێوەندییان بە داعشەوە كردووە و زەوییەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە، مەبەست لەو بڕیارەیش بڕینی سەرچاوەی بژێویی ژیانی جووتیارە داعشەكانە كە  بە هۆی ئەوانەوە سوود بە داعش گەیەندراوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك (ئازاد  ئەحمەد جەباری)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بە مەبەستی وشككردنی سەرچاوەی دارایی داعش، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی ئەو جووتیارانەی پێوەندییان بە داعشەوە كردووە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەرچووە و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش بڕیارەكەی پەسەند كردووە.

(جەباری) مەبەستی بڕیارەكە روون دەكاتەوە و دەڵێت، "مەبەست لەو بڕیارە، بڕینی سەرچاوەی بژێویی ژیانی جووتیارە داعشەكانە كە بە هۆی ئەوانەوە سوود بە داعش دەگەیەندرێت. لە ئێستادا لیژنەی ئەمنی و لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سەرقاڵی ئامادەكردنی ناوی ئەو جووتیارانەن كە پێوەندییان بە داعشەوە كردووە بۆ ئەوەی سزا بدرێن و زەوییە كشتوكاڵییەكانیان لێ وەربگیرێتەوە".
هاوكات گوتیشی، گرێبەستی كشتوكاڵیی هەموو ئەو جووتیارە عەرەبانەی گوندەكانی دەوروبەری كەركووك هەڵدەوەشێندرێنەوە كە چوونەتە ریزی تیرۆریستانی داعشەوە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار