٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: تێكشكاندن و لەناوبردنی داعش پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان (مەسروور بارزانی) لە پێشوازی شاندێكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند كە، ئەمە شەڕێكی جیهانییە دژی تیرۆریستان‌، تێكشكاندن و لەناوبردنی ئەم هەڕەشەیەش پێویستی بە هەوڵ و وەڵامدانەوەیەكی هاوبەش هەیە. جەختیشی كردەوە داعش نابێت هیچ پەناگەیەكی هەبێت، بۆیە پێویستە گورزە ئاسمانییەكان فراوانتر بكرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/12/2014 راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان (مەسروور بارزانی) پێشوازی لە شاندێكی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی (دای هاڤارد) كرد.
لە دیدارێكدا، كە كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و سووریا و هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش  و هەڵسەنگاندی سەرچاوە سەربازی و داراییەكان بۆ لەناوبردنی كرا. هەروەها دووپات لە پابەندی بەریتانیا لە شەڕی دژی داعش كرایەوە.
هەر لە دیدارەكەدا پێداویستی دابینكردنی چەكی قورس بۆ هەرێمی كوردستان خرایە بەرباس و (مەسروور بارزانی) رایگەیاند: "ئەمە شەڕێكی جیهانییە دژی تیرۆریستان‌، تێكشكاندن و لەناوبردنی ئەم هەڕەشەیەش پێویستی بە هەوڵ و وەڵامدانەوەیەكی هاوبەش هەیە".  هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو، كە "ئێمە پێشتریش گوتوومانە و جارێكی دیكە دەیڵێینەوە، داعش نابێت هیچ پەناگەیەكی هەبێت، بۆیە پێویستە گورزە ئاسمانییەكان فراوانتر بكرێن."
لە بەشێكی دیكەدای گوتەكانیدا، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان پشتیوانی و هاوكاریی بەریتانیای بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرز نرخاند و، داوای چەكی زیاتری بۆ تێكشكاندنی داعش كرد.
لەلای خۆیشیەوە شاندی پەرلەمانی بەریتانیا باسیان لەوە كرد كە، تەواوی پێداویستی و داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لەو راپۆرتەدا‌ تۆمار دەكەن، كە لەسەر پێداویستیەكانی شەڕی دژی داعش بەرزی دەكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار