٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبانی.. 60%-ی شارەكە لەدەست شەڕڤانان و هێزی پێشمەرگە دایە.. بەم نزیكانە موژدەی ئازادكردنی كۆبانی رادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-kdp.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانی عەمید (شەوكەت مزوری) رایگەیاند كە، لەئێستادا 60% كۆبانی لەدەست شەڕڤانان و هێزی پێشمەرگە دایە و پلانی باش هەیە، بەم نزیكانەیش مژدەی رزگاركردنی كۆبانی بەتەواوەتی رادەگەیەنین.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانی عەمید (شەوكەت مزوری) بە Kdp.info-ی راگەیاند كە، دوێنێ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان بە سەختی بۆردوومان كردووە، لە ئاكامیشدا ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستانی داعش كوژران كە یەكێكیان پلەی ئەمیری هەبوو.
عەمید (شەوكەت مزوری) گوتیشی، هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانان ورەیان زۆر بەرزە و لە ئامادەباشی تەواودانە و هەماهەنگییەكی زۆر باشیش لەنێوانیان هەیە، لەئێستایشدا پلانی هاوبەش دادەرێژین و، هیچ هەنگاوێك بێ یەكتری ناهاوێژین.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی رونیشی كردەوە، لەئێستادا 60% كۆبانی لەدەست شەڕڤانان و هێزی پێشمەرگە دایە و پلانی باش هەیە، بەم نزیكانەیش موژدەی رزگاركردنی كۆبانی بەتەواوەتی رادەگەینن.
ئەوەیشی خستەڕوو، زانیاریان هەیە كە داعش ورەی روخاوە و توانای بەرگریان نەماوە و، رادەكەن.
(مزوری) گوتیشی، ئەمڕۆ رەوشەكە ئارامە وهیچ شەڕێك روینەداوە، بەڵام فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان رۆژانە مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار