٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆمبی چێندراو بووە.. تەقینەوەیەك لە جەلەولا رووی دا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info- ئەمشەو لە ناو ناحیەی جەلەولا، بۆمبێك بە هێزێكی پێشمەرگەی كوردستاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و دووانی دیكەیش بریندار بوون.
بەرپرسی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەحموود دەلۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمشەو لە نێو بەنزینخانەیەكی ناحیەی جەلەولادا بۆمبێكی چێندراو بە هێزی فەوجی دوو لە لیوای پێنجی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك بە ناوی (پشتیوان محەممەد فایەق) شەهید بوو و دوو پێشمەرگەی دیكەیش بریندار بوون."
بە پێی زانیارییەكان یەكێك لە بریندارەكان برینەكەی سەختە و رەوانەی سلێمانی كراوە.

(مەحموود دەلۆ) گوتیشی: "لە كاتێكدا داعش لە ناوچەكە بوو، بۆمبێكی زۆری داناوە و تاوەكو ئێستا لە لایەن تیمەكانەوە ژمارەیەكی زۆر لەو بۆمبانە پووچەڵ كراونەتەوە و هاوكات تاوەكو ئێستا دوو ئەفسەر لە تیمەكانی پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانە شەهید بوون."

كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار