٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێڵگە نەوتییەکان پێوەندییان بە پارێزگارەوە نییە.. دڵشاد شەعبان: كەركووك دەتوانێت 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 كەركووك-kdp.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان) راگەیاند كە كێڵگە نەوتییەكان راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە  سەرپەرشتی دەكرێت و هیچ پێوەندی بە پارێزگاری كەركووكەوە نییە و رۆژانەیش دەتواندرێت 300 بۆ 400 بەرمیلی نەوت هەناردە بكرێت.

(دڵشاد شەعبان ) گوتیشی، لە ئێستادا رۆژانە 300 بۆ400 هەزار بەرمیلی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركووك بەرهەم دەهێندرێت.

 دوای ئەوەی پارێزگاری كەركوك (نەجمەدین كەریم) لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسێك رایگەیاندبوو كە، لە ئێستادا لە كێڵگەنەوتییەكانی كەركووك ناتواندرێت رۆژانە 300 هەزار بەرمیلی نەوت هەناردەی دەرەوە بكرێت، چونكە كێڵگە نەوتییەكانی باكووری كەركووك پێویستیان بە نوژەنكردنەوە هەیە. لە وەڵامدا جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان) بە kdp.info-ی راگەیاند كە كێڵگە نەوتییەكان راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و هیچ پێوەندی بە پارێزگاری كەركووكەوە نییە، لە دەست هاوولاتیانیشدا نییە، پاسەوانیكردنیش لە كێڵگەكان لەلایەن كۆمپانیاكانەوە دەكرێت.


(دڵشاد شەعبان ) گوتیشی، لە ئێستادا رۆژانە 300 بۆ400 هەزار بەرمیلی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركووك بەرهەم دەهێندرێت و جگە لەوەیش كۆمپانیایەكی بەریتانی رێككەوتنێكی واژۆكردووە بۆ نوژەنكردنەوەی كێڵگەكانی كەركووك (نۆژەنكردنەوەی گشت پرۆسەی وەبەرهێنانی نەوت) و هەرێمیش بەشداری لەوە دەكات، بۆیە ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی كەركووك زۆر زیاتر دەكرێت.


جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان رونیشی كردەوە، شاندی هەرێمی كوردستان كاتێك رێككەوتنی  لەگەڵ بەغدا كرد ئەوەی لەبەرچاوگرتووە و زانیویەتی رۆژانە دەتواندرێت چەند بەرمیلی نەوت هەناردە دەكرێت، ئەو كات رێككەوتنی كردووە.


ئەوەیشی خستەڕوو، كاری پارێزگاری كەركووك نییە كە دەستلەنەوتی كەركووك وەربدات و ئاگاداری كێڵگە نەوتییەكانیش نییە، چونكە ئەم پرسە تەنیا پێوەندی بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە هەیە.


بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار