20 پڕۆژەیاسای ئابووری لە پەرلەمانی كوردستانن

هەولێر : KDP .INFO بڕیاردەری لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی میرخان) رایگەیاند كە، 20 پڕۆژەیاسای گرینگی ئابووری لە پەرلەمانی كوردستانە و راپۆرتی بۆ ئامادەدەكرێت تا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی) بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، زیاتر لە (20) پڕۆژەیاسای گرینگی ئابووریی و دارایی و وەبەرهێنان رەوانەی لیژنەی دارایی كراون، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی لیژنەكەمانی بۆ ئامادە بكرێت و بەگوێرەی گرینگیان پێشكەیش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێن.
(هیڤا) ئاماژەی بە هەندێك لەو پڕۆژانە كرد كە بریتین لە: "پڕۆژەیاسای خانەنشینی، سندووقی خانەنشینی، مووچەی فەرمانبەران، كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، هەمواری یاسای وەبەرهێنان و چەند پرۆژەیەكی دیكە و، خەریكی ئامادەكردنی راپۆرتین كە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ بكرێت."
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان جەختی كرد "بەهۆی ئەو قەیرانە دارایییەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لیژنەكەمان بایەخی زیاتر بەو پڕۆژەیاسایانە دەدات كە خەرجییەكانی حكوومەت كەم دەكەنەوە و داهات بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات."
یەحیا سابیر




