سەڵاح دەلۆ: پارتییەکانی كەركووك، گهرمیان و سلێمانی، لە هەموو شتێك بێبەشن

كەركووك-KDP.infoـ سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی (سەڵاح دەلۆ) رایگەیاند، "ئێمە تا ئەم ساتەیش لە كەركووك، گەرمیان و سلێمانی لە رووی ئیدارییەوە لە هەموو شتێك بێبەشین و، زۆر جار لە رووی خزمەتگوزارییشەوە بینا و بارەگاكانی ئێمە حیسابێكی جیاوازیان بۆ دەكرێت. بارودۆخمان لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانی هیچ باش نییە، خەڵك و لایانگرانی ئێمەیش لەو سنوورانە تا ئەو رادەیەیە كە لەنێو فەرمانگەكان ناتوانێن بڵێن پارتین، ئەگەر بشڵێن پارتین، ئەوا لە هەموو شتێك بێبەش دەكرێت."
كهركووك كه له ئێستادا لهلایهن پێشمهرگهوه پارێزگاری لێ دهكرێت و له مهترسیی تیرۆریستانی داعش پارێزراوه، پێویستی بهوه ههیه كه گشت لایهنه سیاسییهكانی كوردی پێكهوه له رووی ئیدارییهوه بهشداری كارایان ههبێت نهك به تهنیا لایهنێك بڕیاردهری ههموو شتێك بێت، ههروهك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك ـ گەرمیان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەڵاح دەلۆ)، بۆ kdp.info جهختی كرد كه، پێكهوه كاركردن و بهشداریكردن زیاتر سهقامگیری بهو شاره دهدات و دهڵێت، "لە كەركوودا ئهگهر هەموو لایەنەكان لە ڕووی سەقامگیریی سیاسی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەشدار بن، شتێكی باشە ئەوەیش بۆ رێكخستنی ناوماڵی كورد و بۆ ئەوەی ئەو شەڕە ئیعلامی و بۆڵەبۆڵەی هیچ لایەك نەمێنێت، بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئێمە وەك خۆمان بەشدار بین و لە شوێنەكان حوكم بكەین رەنگە ئەوەیش بهرامهبهر بێت و ئەوانیش وا بیر بكەنەوە كە لە شوێنەكانی دیكە لە هەولێر و دهۆك و لەو شوێنانە ئەوانیش بتوانن بەشدار بن، راستییەكەیش ئەوەیە ئەگەر هەر لایەكمان بەشدار بین دەبێت وەك خۆی بەشدار بین، وەكو خۆی لە رووی ئیدارییەوە كاری ئیداری بكەین و جیاوازیی نەبێت."
سهركردایهتی پاریی دیموكراتی كوردستان ههمیشه داکۆکیکارێکی سەرسەختی خواستەکانی کەرکووکییەکان بووە له بهغدا و لە كهركووكیش بهرگری له گشت كهركووكییهكان كردووه، بهڵام وهك (سهڵاح دهلۆ)، ئاماژهی بۆ كرد، پارتی له كهركووك بهشخوراوه و تهنانهت له نێو فهرمانگهكانی كهركووكیشدا لایهنگر و ئهندامانی پارتی ئهگهر بڵین پارتیین ئهوا له زۆر شتدا بێبهش دهكرێن، جەختیشی کردەوە "ئێمە تا ئەم ساتەیش لە كەركووك، گەرمیان و سلێمانی لە رووی ئیدارییەوە لە هەموو شتێك بێبەشین و، زۆر جار لە رووی خزمەتگوزارییشەوە بینا و بارەگاكانی ئێمە حیسابێكی جیاوازیان بۆ دەكرێت، بە نموونە تا ئێستا لە سلێمانی ئاویان بە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نەداوە، لەبەر ئەوە ئێمە لە رووی ئیدارییەوە تا ئێستاكە بارودۆخمان لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانی هیچ باش نییە، خەڵك و لایانگرانی ئێمەیش لەو سنوورانە تا ئەو رادەیەیە كە لەنێو فەرمانگەكان ناتوانێن بڵێن پارتین، ئەگەر بشڵێن پارتین، ئەوا لە هەموو شتێك بێبەش دەكرێت".
سەبارەت بەو پۆستە كەمانەی كە لەو سنوورانە بە دەستی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوەن و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكانیان، (دەلۆ) ڕایگەیاند، "ئێمە ناڵێین لە ئیدارەدا بەشدار نین، بەڵام ئەگەر سەیری بكەی سەرۆكی یەكەی ئیداریی ئەو پۆستە سیادیانەی كە لە كەركووك هەن لە دەستی یەكێتین و لە دەستی پارتیدا نین، ئێمە پۆلیسی قەزا و ناحیەكانمان هەیە و هەروەها هەندێك جێگری پۆلیسمان هەیە و سەرۆكی كوتلەی كوردی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش پارتییە، ئەوانیش ئەو دەسەڵاتەیان نییە، چونكە ئەمڕۆ دەستەڵات لەلای سەرۆكی یەكە ئیدارییەكەیە كە پارێزگار، بەڕێوەبەری پۆلیس و سەرۆكی شارەوانین كە ئەوانەیش هەمووی لە لای ئەوانە".
پێیوەست بەو جۆرە مامەڵەیە و سەقامگیریی كەركووك لە رووی سیاسی و ئەمنی و هەروەها دابەشكردنی پۆستەكان بەپێیی ئیستحقاقی لایەنەكان (سەڵاح دەلۆ) گوتی، "پێوسستە بۆ سەقامگیریی سیاسی و رێكخستنی ناو ماڵی كورد لایەنەكان لێك نزیك ببنەوە، بە بڕوای من ئەوانەی كە دەنگیان هێناوە و لە پەرلەمان بەشدارن، لە هەموو شوێنەكانیش لە ئیدارەدا بەشدار بن بۆ ئەوەی ئەو كێشە و گرفتانەیش نەمێنن و لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانییش بەشدارێكی راستەقینە بین، ئەوەیش رێككەوتنی ئەو لایەنانەی دەوێت، بۆ نموونە لە كەركووك ئێستا سەرۆكی ئەنجوومەن جێگرەكەیەتی كە ئەنجوومەن بەڕێوە دەبات ئەویش یەكگرتووی ئیسلامییە، بەڵام هێشتا ئەو دەسەڵاتەی نییە كە پێشتر كەسَكی دیكە هەیبوو".
گوتیشی، "دەبێت پارتی و یەكێتی یان لایەنەكانی پەرلەمان، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ كە لە پەرلەمانن و ئەندامیان هەیە، دابنیشن و رێككەوتن بكەن، بەو شێوەیە دەكرێت ئەگەر رێككەوتنیش نەكرێت ئەوا وەك ئێستا دەبێت كە ئەوان خۆیان لە هەموو شتێك بە بێبەش دەزانن و زیادیش قسە دەكەن، بەڵام ئەوەی كە ئێمە دەیبینین بڕوا ناكەم لە سنووری هەولێر و دهۆك ئەو دۆخەیان هەبێت كە ئێمە لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانی هەمانە".
لەبارەی خاڵە نێگەتیڤەكانی ئەو رەوشەی ئێستای كەركووك و بێبەشكردنی لایەنەكان، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك گەرمیانی پارتی ڕوونی كردەوە، " ئهمه پرسی رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردە و ئەگەر لە لایەنی ئیداری و سیاسییەوە ئێمە بگەینە ئەنجامێكی باش، ئەو كاتە دەتوانین بڵێین ناوماڵێكی باشمان هەیە و پێكەوە ئیدارەی ئەو بارودۆخە بدەین كە ئێستا لە كوردستان هەیە و داهاتوویش لە بەرچاو بگرین".




