٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوێندنی باڵا: بەم زووانە ناوی (1596) خوێندكار و قوتابیی دیكە دەگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، ئەو (1596) قوتابی و خوێندكارەی كە بە هۆی هەڵە و كەمیی هەڵبژاردن لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆڵاین ناویان نەهاتبووەوە، هەوڵ دەدەن سبەی ناوەكانیان بڵاو بكەنەوە.

بەرپرسی زانكۆڵاین لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (سالار خزر حوسێن) ڕاگەیاند، ئەو (1596) قوتابی و خوێندكارەی كە بە هۆی هەڵە و كەمیی هەڵبژاردن لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆڵاین ناویان نەهاتبووەوە، بە زووترین كات لەلایەن (زانكۆڵاین)ـەوە دابەش دەكرێنەوە.
(سالار) جەختیشی كردەوە كە، لە ئێستادا بە شێوەیەكی چڕ و ورد كار لە پڕۆسەی وەرگرتنی ئەو خوێندكار و قوتابیانە دەكەن و هەوڵ دەدەن سبەی ناوەكانیان بڵاو بكەنەوە، هەر كاتێكیش ناوەكانیان ڕاگەیەندرا، دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بە بەكارهێنانی هەمان (یوزەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆڕمی (زانكۆڵاین)ـیان پێ پڕ كردبووەوە، ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێی وەرگیراون.

هەواڵی پەیوەندیدار