٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هێرشێكی داعشی لە میحوەری كەركووك تێك شكاند.. تیرۆریستان چەندان كوژراو و برینداریان هەن

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-تایبەت بە KDP.info- پاش تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركووك لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، شەوی ڕابردوو خۆیان لە پێشمەرگە نزیك كردەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە پاشەكشەیان پێیان كرد و تیرۆریستان چەندان كوژراو و برینداریان هەن.

فەرماندەی فەوجی چواری لیوای 11 لە هێزی پێشمەرگە لە مەلا عەبدوڵڵا عەقید (باپیر شێخوەسانی)، بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەلاعەبدوڵڵا خۆیان لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە نزیك كردەوە، بەڵام هەر زوو بە توندی وەڵامان دانەوە و توانیمان پاشەكشەیان پێ بكەین".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی، "هەرچەندە تاكو ئێستا ئاماری تەواوی كوژراو و برینداری تیرۆریستانی داعشمان لە بەردەستدا نییە، بەڵام زیاتر لە 7 كوژراویان هەیە لەگەڵ چەندان برینداری دیكە".
(شێخوەسانی) زیاتر ڕوونی كردەوە، تیرۆریستانی داعش خۆیان تێك شكاون و ئەو هێرشانەیان زیاتر بۆ ئەوەیە كە بوونی خۆیان بسەلمێنن، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە جار لە دوای جار گورزی گەورەتر و كوشندەتریان لێ دەدەن.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار