٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا، ددان بە بڕوانامەی زانكۆ ئەهلییەکانی كوردستاندا نانێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP .info-  وەزارەتی دەرەوەی عێراق، كێشە بۆ ئەو قوتابیانە دروست دەكات كە، هەڵگری بڕوانامەی زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستانن و، دەیانەوێت لە دەرەوە دریژە بە خوێندن بدەن.


بەڕێوەبەری خوێندنی ئەهلی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان (د.جەمال كەمال) بە KDP .info-ی راگەیاند كە، "حكوومەتی بەغدا، ددان بە زانكۆ ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستاندا نانێت، ئەو پرسەیش لە لایەن بەغداوە سیاسییە و پێوەندی بە یاسایی و نایاساییبوونەوە نییە، چونكە ئێمە بۆمان هەیە بە گوێرەی یاسا و دەستوور زانكۆ دابمەزرێنین."

 

بەرێوەبەری خوێندنی ئەهلی هاوکات ئاماژەی دا کە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق كێشە بۆ زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان دروست دەكات، گوتیشی، ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت بڕۆن لە دەرەوە بخوێنن، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕوانامەكانیان پەسند ناكرێت و ددانی پێدا ناندرێت.


( جەمال كەمال) ڕوونی کردەوە، "بە گوێرەی یاساكانی هەرێمی كوردستان، مۆڵەت بەو زانكۆیانە دەدەین كە بەدەر نین لە یاساكانی عێراق، بەڵام بەغدا دەیەوێت ئەوەیش لەژێر دەستی خۆیدا بێت."


14 زانكۆ ئەهلی لە هەرێمی  كوردستاندا مۆڵەتی فەرمییان لە حكوومەت وەرگرتووە و قوتابیان تێیاندا دەخوێنن، بەڵام ئەو پرسە بە كێشەكانی هەولێر و بەغدا تێكەڵ كراوە.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار